Accessibility links

تورکیا: ئەمەریکا نزیک دەبێتەوە لە بۆچوونی ئێمە سەبارەت بە ناوچەی ئارام لە سوریا


وەزیری بەرگری تورکیا خەڵوسی ئاکار وتی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا " ئەرێنی و بونیادنەرانە " بوون و وتی واشنتن نزیک دەبێتەوە لە بۆچوونی تورکیا سەبارەت بە بابەتەکە.

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵۆ لە ئاکارەوە بڵاویکردەوە پلانەکانی تورکیا سەبارەت بە ناوچەی ئارام لە سوریا بە بڵاوکردنەوەی هێزی سەربازیشەوە تەواو بووە و ئەنکەرە بە واشنتنی ڕاگەیاندووە حەز دەکات پێکەوە کاربکەن.

ئاکار وتیشی واپێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دانوستانەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا تەواو ببێت. جێی ئاماژەیە ناکۆکییەکی زۆر هەبوو لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا سەبارەت بە فراوانی و ڕابەرایەتیکردنی ناوچە ئارامەکە کە ئەگەری کردەوەی سەربازیی تورکیای لەو ناوچەیەدا لێکەوتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG