Accessibility links

واشنتن پۆست: تورکیا بە ئەمەریکای وتووە تۆماری هەیە دەیسەلمێنێت خاشقچی لە کونسوڵخانەکەدا کوژراوە


ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکییەوە بڵاویکردەوە تورکیا بە ئەمەریکای وتووە تۆماری دەنگی و ڤیدییۆیی هەیە کە دەیسەلمێنن خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی سعودیەدا لە ئیستەنبوڵ کوژراوە.

ڕۆژنامەکە وتی ڕوون نیە کە ئایا بەرپرسە ئەمەریکییەکان گرتە ڤیدییۆییەکانیان بینیوە یاخوود تۆمارە دەنگییەکانیان گوێ لێبووە یان نا، بەڵام بەرپرسانی تورکی ناوەڕۆکی ئەو تۆمارانەیان بۆ باس کردوون.

بەرپرسێکی ئاسایشی تورکیا بە ڕۆیتەرزی وت لێکۆڵەرەوانی تورکیا خۆیان ئامادە دەکەن بچنە ناو کونسوڵخانەکەوە، بەڵام جارێ چاوەڕێی مۆڵەتی کۆتایی دەکەن لە سعودییەکانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG