Accessibility links

تورکیا پێشبینی لابردنی سزاکانی ئەمەریکا دەکات دوای ئازادکردنی قەشە ئەمەریکیەکە


ئاندرو برانسن

وتەبێژی سەرۆکی تورکیا وتی تورکیا پێشبینی ئەوە دەکات ئەمەریکا سزاکانی بۆ سەر وڵاتەکە لاببات دوای ئازادکردنی قەشە ئەمەریکیەکە ئاندرو برانسن.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا گرژییان تێکەوت بەهۆی ژمارەیەک بابەتەوە، یەکێک لەو بابەتانە بابەتی زیندانیکردنی قەشە برانسن بوو لە تورکیا. دوای ئەوەی ئەمەریکا داوی لە تورکیا کرد قەشەکە ئازاد بکات، تورکیا ڕەتی کردەوە و ئەمەریکاش لەبەرامبەردا سزای سەپاند بەسەر تورکیادا و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی نرخی دراوی تورکی بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزێت.

دواتر لە دوازنەی مانگی 10 دا قەشە برانسن ئازاد کرا کە بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرابوو.

سەرجاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG