Accessibility links

وەزیری دارایی تورکیا: هەڵوێستی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە بابەتی سیستمی بەرگری ڕوسی ڕێی تێدەچێت


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی تورکیا بڵاویانکردەوە وەزیری دارایی تورکیا بەرائەت ئالبێرق لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا گفتوگۆی کردووە و وتی هەڵوێستی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی لەلایەن تورکیاوە ڕێی تێدەچێت.

سووربوونی تورکیا لەسەر کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400ی ڕوسی بووە هۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن و لەوانەیە ئەمەریکا بەهۆی ئەو گرێبەستەی تورکیاوە سزای بەسەردا بسەپێنێت.

وەزیری بەرگری تورکیا خەڵوسی ئاکار داوای کرد لەڕێی گفتوگۆکردنەوە کێشەی نێوان دوو وڵاتەکە چارەسەر بکرێت.

وتیشی تورکیا بە باشی بیر لە پێشنیارەکەی ئەمەریکا دەکاتەوە بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆتی ئەمەریکی.

ئالبێرق وتی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن و ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەردا کۆبۆتەوە.

ئالبێرق وتی " لەمیانەی کۆبوونەوەکانماندا گفتوگۆمان لەسەر هاریکاری زیاتر کرد. چاومان بە سەرۆک دانۆڵد ترامپ کەوت و سڵاو پەیامەکانی سەرۆکەکەمان پێگەیاند."

کەناڵی سی ئێن ئێن تورک لە زاری ئالبێرقەوە بڵاویکردەوە " بەشێوەیەکی لۆژیکیانە گوێی لێگرتین و تێگەیشت لە بابەتی پێویستی تورکیا بۆ سیستمی ئێس 400، گفتوگۆیەکی باش و بنیادنەرانەمان ئەنجامدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG