Accessibility links

ئەردۆگان: واشنتن ماوەیەکی دیاریکردووە بۆ تورکیا تاوەکو قەشە ئەمەریکییەکە ئازاد بکات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی ئەمەریکا تا چوارشەممەی ڕابردووی دابوو بە تورکیا تاوەکو قەشە ئەمەریکییەکە ئازاد بکەین کە ئێستا لە تورکیا دادگایی دەکرێت.

دۆسییەی قەشە ئەمەریکییەکە ئاندرو برانسن بە یەکێک لەو کۆمەڵە کێشەیە دادەنرێت کە بووەتە هۆی خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا.

ئەردۆگان لە وتارێکیدا لە شاری تەڕابزۆن وردەکاری گفتوگۆکانی هەفتەی ڕابردووی نێوان ئەمەریکا و تورکیای ئاشکرا کرد و وتی واشنتن هەڕەشەی سەپاندنی سزای کردووە بەسەر تورکیادا ئەگەر هاتوو تورکیا ڕەتی بکاتەوە قەشەکە ئازاد بکات.

جێی ئاماژەیە دوای ئەوەی ئەمەریکا داوای لە تورکیا کرد قەشە ئەمەریکییەکە ئازاد بکات و تورکیاش ئەو داوایەی ڕەت کردەوە، ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر دوو وەزیری باڵای تورکیادا و هەروەها گومرگی سەر ئەلەمنیۆم و ئاسنی تورکیای زیاد کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG