Accessibility links

وتەبێژی ئەردۆگان: گوێنەدانی ئەمەریکا بە دادوەریی تورکیا جێی قبوڵکردن نیە


ئیبراهیم کالین
ئیبراهیم کالین

ئیبراهیم کالینی وتەبێژی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕەخنەی لە ئەمەریکا گرت و وتی گوێنەدانی ئەمەریکا بە پڕۆسەی یاسایی لە تورکیا جێی قبوڵکردن نیە و لە دۆسییەی قەشە ئەمەریکییە دەستگیرکراوەکە ئاندرو برانسندا لێدوان و داواکاری ناڕەوایان هەبووە.

کالین لە بەیاننامەیەکدا داوای لە ئەمەریکا کرد ڕێز لە سەربەخۆیی دادوەری تورکیا بگرێت و ئەمەش یەکێکە لە توندترین وەڵامدانەوەکانی تورکیا تا ئێستا لەبەرامبەر ئەو ڕەخنانەی ڕووبەڕووی بوونەتەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی برانسن.

کالین وتی " حوکمی یاسا لە تورکیا جێبەجێ دەکرێت و دۆسیەکەی ئاندرو برانسن بابەتێکی یاساییە. پڕۆسەیەکی یاسایی بەردەوام هەیە پەیوەست بەم کەسەوە."

وتیشی " بێگومان گوێنەدانی ئەمەریکا، کە کۆمەڵێک داواکاری دیاریکراوی هەیە، بە پڕۆسەی یاسایی تورکیا جێی قبوڵکردن نیە."

ئەم لێدوانەی تورکیاش دوای ئەوە هات ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن وتی تورکیا هەڵەیەکی گەورەی کردووە لەسەر ئەوەی برانسنی ئازاد نەکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG