Accessibility links

چاوش ئۆغڵو دەڵێت یونێسکۆ ئاگاداردەکەنەوە لەو هەنگاوانەی لە ئایا سۆفیا دەیگرنەبەر


مەولود چاوش ئۆغڵوی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی دووشەممە گوتی؛ تورکیا دەستەی کەلەپوری نەتەوە یەکگرتووەکانی (یونێسکۆ) ئاگادار دەکاتەوە لەو هەنگاوانەی دەگیرێنەبەر سەبارەت بە ئایا سۆفیا لە ئستەنبوڵ، دوای ئەوەی ئەنکەرە ئەو مۆزەخانەیەی کردەوە بە مزگەوت.

رۆژی هەینی رابردوو دادگایەکی تورکی فەرمانی دەرکرد کە گۆڕینی تەلاری ئایا سۆفیای سەدەی شەش بە مۆزەخانە نایاسایی بووە و سەرۆک رەجەب تەیب ئۆردوغان رایگەیاند کە ئێستا ئەوە مزگەوتە. وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵ دەوڵەتی TRT ی هەبەر ئەم لێدوانەی دا.

رۆژی هەینی یونێسکۆ گوتی؛ چاودەخشێنێتەوە بە ڕەوشی ئایا سۆفیا وەک شوێنێکی کەلەپوری جیهان دوای راگەیاندنەکەی ئەردۆغان. ئایا سۆفیا کڵیسایەکی بیزەنتینی بوو بۆ نۆ سەدە بەرلەوەی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی بیگۆڕێت بە مزگەوت.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG