Accessibility links

سەرچاوەکان: تورکیا بە نیازە لە لوتکەی ئاشتی ئۆکرانیادا داوای بەشداریکردنی ڕووسیاش بکات


وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان

سەرچاوەیەکی دیبلۆماتی تورکیا ڕۆژی هەینی وتی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە نیازە لە لوتکەکەی ئۆکرانیادا بڵێت کە بەشداریکردنی ئۆکرانیا و ڕووسیاش لە لوتکەکەدا ئەنجامی زیاتری لێدەکەوێتەوە، لوتکەکە بڕیارە لە سویسرا بەڕێوەبچێت و ئامانج لێی تاوتوێکردنی ڕێگەکانە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ئامادەی لوتکەکە دەبێت لە سویسرا، ڕووسیا بانگهێشت نەکراوە. تورکیای ئەندام لە ناتۆ هەوڵیداوە لە ماوەی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیادا پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیاشدا بپارێزێت، پێشنیاری کردووە میوانداری گفتوگۆکانی ئاشتی بکات یاخود نێوەندگری بکات.

سەرچاوەکە وتی " فیدان لە لوتکەکەدا ئاماژە بەوە دەدات کە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنەکان ئەگەری کەوتنەوەی ئەنجامێک زیاتر دەکات." وتیشی هۆشداریش دەدات دژی زیادبوونی مەترسییەکانی بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژی.

سەرچاوەکە وتیشی فیدان جەخت لە داواکەی تورکیا دەکاتەوە بۆ گفتوگۆی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا بە مەبەستی گەیشتن بە کۆتایی هێنانێکی گفتوگۆ لەسەرکراویی جەنگەکە.

تورکیا پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دەکات و لە ڕووی سەربازیشەوە پشتیوانی لێکردووە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دژایەتی سزاکانی ڕۆژئاوا دەکات بۆ سەر ڕووسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG