Accessibility links

تورکیا خەرجی بەرگری زیاد دەکات


وەزیری دارایی تورکیا وتی وڵاتەکەی بەنیازە خەرجی بەرگری بەبڕی 2.2ملیار دۆلار زیاد بکات بەپێی پڕۆژە یاسایەکی نوێ بەمەبەستی نوێکردنەوەی سوپا و زیادکردنی هێزەکەی.

پڕۆژە یاساکە لەکاتێکدا دێت کە هێزەکانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی عێراقدا لەسەر سنووری باکووری عێراق مەشقی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

وەزیری دارایی تورکیا ناجی ئیقبال لە کۆنگرەیەکدا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند حکومەتەکەی بەرنامەی دارایی ساڵانەیی نوێ دەکاتەوە و بەنیازە بەپێی یاسا پێشنیارکراوەکە بڕی هەشت ملیار لیرەی تر کە دەکاتە 2.2 ملیار دۆلار تەرخان بکات بۆ خەرجی بەرگری وڵاتەکەی.

تورکیا لەوە دەترسێت ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان گرژی و نائارامی بخاتە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە کە زۆرینەی دانیشتوانی ئەو بەشە کوردن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG