Accessibility links

تورکیا هەڕەشە لەشارۆچکەی مەنبج دەکات و خەڵکەکەی نیگەرانن


خەڵکانی ناو شارۆچکەی مەنبج ئەو شارەی کە لەژێر دەسەڵاتی کوردەکاندایە ترسی ئەوەیان هەیە کە تورکیا هێرش بکاتە سەریان.

سەرباری ئەوەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچەیەن، رەنگە مەنبج دووهەمین ئامانجی ئەو شەڕە بێت کە تورکیا دژی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لەباکوری سوریادەستی پێکردووە.

ئەنکارا و میلیشیا سەرهەڵداوەکانی سوریا کە هاوپەیمانی تورکیان لە ١٨ی مانگی مارسەوە کەوتۆتە دەستیان کە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا هەڵکەوتووە. سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبەردەوامی هەڕەشە لەجیهانی رۆژئاوا دەکات و دەڵێت بەرەو مەنبج دەچن.

لە هەمان کاتدا، هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەکێکن لە هێزە کاریگەرەکان لە شەڕی دژی داعش دا و وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان لەشەڕی دژی تیرۆردا ناسراوە.

XS
SM
MD
LG