Accessibility links

سەرچاوەکان: تورکیا لە شوێنێکی دیکەی سەربازی لە سوریا دەکشێتەوە


Turkey Russia Syria

سەرچاوەکانی تورکیا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئاماژەیان بەوەدا تورکیا لە دووەمین شوێنی سەربازی لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا دەکشێتەوە، بەمەش تورکیا لە شوێنێکی دیکە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی حکومەتی سوریادایە دەکشێتەوە بۆ شوێنێکی تر کە لەژێر دەسەڵاتی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە کە خۆی پشتیوانیان لێدەکات.

سەرچاوەیەک لە یەکێک لە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە ئەنقەرە پشتیوانیان لێدەکات وتی بارهەڵگرەکان گەیشتوونەتە خاڵی چاودێری لە شیر مەغار لە باکووری پارێزگای حەما تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی تورکیش وتی هێزە کشاوەکانی شیر مەغار لە ناوچەیەکی سەربازی دیکە جێگیر دەکرێت لە گوندی قەوقەفەین لە ناوچەیەک کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندایە لە پارێزگای ئیدلب.

سەرچاوەیەکی دیکەی تورکی وتی تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ کشانەوە لە شوێنێکی دیکەی ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی حکومەتی سوریا ساڵی ڕابردوو لە هێرشەکانیاندا کۆنتڕۆڵیان کردوونەتەوە.

دوو هەفتە لەمەوبەر هێزەکانی تورکیا ناوچەی مورکیان جێهێشت، ئەو شوێنە و شیر مەغار یەکێکن لەو 12 خاڵە چاودێرییەی کە ساڵی 2018 هێزەکانی تورکیا بەپێی ڕێکەوتنەکەی نێوان تورکیا و ڕوسیا و ئێران دایانمەزراند بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG