Accessibility links

دوا مۆڵەتی تورکیا بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە سوریا بە کۆتایی هات


دوا مۆڵەتەکەی تورکیا دیاریکردبوو کە کۆتایی مانگی نۆ بوو ، بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە باکوری سوریا کۆتایی هاتووە و ئەمەش مەترسی کردەی لەشکری یەکلایانەی لە لایەن تورکیای بۆ سەر باکوری سوریای هێناوەتە ئاراوە.

ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا هەفتەی رابردوو بە ئامادەبوانی لە نەتەوە یەکگرتووەکانی گوت ئەو دەیەوێت ناوچەیەکی ئارام بە درێژایی 480 کیلومەتری سنووری و بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر لە ناو خاکی سوریا دامەزرێنێت. بە گوێرەی ئەم پلانەی تورکیا ، نزیکەی 2 ملیۆن پەنابەری سوری تێدا نیشتەجێ دەکرێن ئەمەش بە هاوکاری نێونەتەوەیی.

جا ئەگەر ئەم داواکارییەی سەرۆکی تورکیا جێبەجێکرا، ئەم ناوچە ئارامە ئەو پەنابەرە سوریانەی بە درێژایی هەشت ساڵ جەنگی نێو خۆ سوریا ئاوارەی تورکیا بوون ، ناوچە ئارامەکە سەرجەم ئەم پەنابەرانە لە باکوری سوریا لەخۆدەگرێت و هەروەها بەمەش شەڕەڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە باکوری سوریا دەردەپڕێنێت ، واتا ئەو هێزانەی کە ئەنکەرە بە گروپێکی تێرۆرستی ناویان دەبات و دەڵیت ئەو ‌هێزانە مەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا هەیە ، وەک دەڵیت بە هۆی ئەوەی یەپەگە لە سەر سنوری وڵاتەکەمانن.

ئەوەی جیی ئاماژەیە فراوانبوونی هەژمون و هەبوونی هێزی لەشکری تورکیا لە نێو خاکی سوریادا، پێگەی تورکیا بەهێز دەکات لە نێو وڵاتانی وەک وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و روسیا و هەروەها ئێران کە لە سوریادان؛ واتە ئەو هێزانەی کە هەوڵی دیاریکردنی ئایندەی سیاسی سوریا دەدەن. هەروەها بوونی هێزی تورکیا لە سوریادا، دروشمەکەی مەولود جاوش ئۆغلوی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە هێز دەکات وەک دەڵێت لەسەر مێزی دانوستان و هەروەها لە گۆرەپانی جەنگیشدا.

XS
SM
MD
LG