ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا ڕایگەیاند تورکیا بەخێرایی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەاتەوە لە ڕۆژئاوای سوریا کە زیان بە وڵاتەکەی یاوود هاوڵاتیانی بگەیەنێت.
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیان کردەوە کە ڕێگە نادەن " سوپایەکی تیرۆریستی" پێک بهێنرێت لە سەر سنووری تورکیا، ئەوەش دوای ئەوەی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا کار دەکات بۆ پێکهێنانی هێزێکی نوێی سنوورپارێز بە سەرکردایەتی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد.
هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا داوای کۆکردنەوەی هەموو ئەو چەکانە دەکات کە دراون بە چەکدارە کوردەکانی سوریا. هەروەها داواشی لە حکومەتی تورکیا کرد باری نائاسایی درێژ بکاتەوە کە دوای کودەتاکەی ساڵی 2016 ڕایگەیاندووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز