Accessibility links

تورکیا دەڵیت لە سوریا دا لە نزیکەوە هاوکاری رووسیا و ئێران دەکات


رووسیا دەلێت لە سەر ڕێکخستنی هەنگاوەکانیان لە باکوری سوریادا ڕێککەوتن "بۆ ئەوەی سەرئەنجام هەڕەشەی تێرۆریست لە ناوبەرن."

وەزیرانی بالای رووسیا و تورکیا لە ماوەی کۆبوونەوەی شەمە بۆ دابینکردنی هاوکاری لە باکوری سوریا ڕێککەوتن لە دەمێکدا هێزەکانی ئەمەریکا ئامادەی کشانەوەی هێزەکانی دەبێت.

وەزیری بەرگری رووسیا پێش دەستپێکی وتووێژەکان گوتی کە ئەوان تیشک دەخنە سەر دۆخ لە نێو و دەرووبەری ئیدلیب، هەروەها "چی دەتوانن و دەبێت ئەنجامی بدەن" لە دەمێکدا هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەکشێنەوە.

دوای کۆبوونەوەکە، وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگێی لاڤڕۆڤ بە پەیامنێرانی گوت کە لە سەر ڕێکخستنی هەنگاوەکانیان لە سوریادا ڕێککەوتن "بۆ ئەوەی سەرئەنجام هەڕەشەی تێرۆریست خاشەبڕ بکەن."

ئاژانسی پەیامنێری فەرمی تورکیا، ئانادولوو، گوتی کۆبوونەوەکە کاتژمێرێک و نیوی خایاند. وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵوو گوتی رووسیا و تورکیا "مەبەستی هاوبەشیان بۆ پاککردنەوەی هەموو ڕێکخراوەکانی تێرۆریستی هەیە،" و گوتیشی تورکیا درێژە بە "هاوکاری نزیکی خۆی" لە سوریا و هەریمەکەدا لە گەڵ رووسیا و ئێران دەدات.

چەکدارانی ئوپوزسیۆنی سوریا کە تورکیا پشتیوانیانە گوتیان ئەوان لە گەڵ سەربازانی تورکیا بەرەو سەنگەرەکان لە بەرەی پێشەوەی نزیک شاری مەنبج دەچن بۆ ئەوەی ئامادەیی نیشان بدەن.

لێدوانێکی بڵاوکراوەی ئەو سەرهەڵداوانە گوتی ئەوان ئامادەن " کردارەکانی لەشکری دەست پێبکەن بۆ ئەوەی شارەکە ئازاد بکەن لە وەڵامی خەڵکی خۆمان کە لە شارەکەدا داوایان لێکردووین."

ئاژانسی پەیامنێری ئای ئێچ ئەی تورکیا گرتەڤیدئۆی نیشاندا کە لانی کەم ٥٠ تانک رۆژی شەمە گەیشتنە شوێنی فەرماندەیی لە سانلی ئورفا. ئەو هەریمە لە سنوری ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ڕووباری فۆرات لە سوریا دایە کە بە دەست کوردکانەوەیە.

لە کۆبوونەوەی شەمە لە لایەنی رووسیا لاڤڕۆڤ وەزیری دەرەوە، شویگو وەزیری بەرگری، و یاریدەدەری کارەکانی دەرەوەی کرملین یوری یوشاکۆڤ بەشدار بوو. شاندای تورکیاش لە وەزیری دەرەوە مەولود چاوش ئوغڵوو، گوتەبێژی سەرۆک ئیبراهیم کالن، بەرپرسی زانیاری سیخوری هاکان فیدان و وەزیری بەرگری هولوسی ئاکارپێکهاتبوو.

XS
SM
MD
LG