تورکیا هوشداری داوه که هێزه‌کانی له سوریا هه‌نگاو بۆ سه‌ر شارۆچکه‌ی مه‌نج هه‌ڵدێنه‌وه که ئێتا له لایه‌ن کورده‌کانی سوریاوه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت. و له لایه‌کی دیکه‌وه، میدیای تورکیا ڕاپۆرت ده‌که‌ن که‌ئانکارا فه‌رمانێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ گرتنی ڕێبه‌ری پارتی یه‌کیه‌تی دیمۆکڕاتیک (پ.ی.د) ساڵح موسڵم ده‌رکره‌ووه و تاوانی ده‌خاته سه‌ر که په‌یوه‌ندی به پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه هه‌یه.
ده‌رکردنی ده‌ستورێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێت هه‌یه هاوپه‌یمانانی تورکیا له ئه‌رووپادا بخاته ئاستێكی سه‌خته‌وه. ساڵح موسڵم به‌رده‌وام سه‌ردانی حکومه‌ته‌کانی ئه‌رووپای کردووه. پ.ی.د و ی.پ.گ له لایه‌ن هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوای تورکیا وه‌ک هه‌ره هێزی کاریگه‌ر له دژی گرووپی داعشن.
سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان سێ شه‌مه گوتی که هێزه‌کانی له‌شکری وڵات هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی کردار له دژی ی.پ.گ به‌ڕێوه‌به‌رن. ئه‌وه‌ش ده‌بێت جێگای نیگه‌رانی قووڵی واشنگتن، وه‌ک ئایدن سه‌لجن، دیپڵوماتی پێشووی تورکیا ده‌ڵێت که ئێستا توێژێنه‌رێکی هه‌ریمی یه.
ئایدن: "هه‌ره لایه‌نی کاریگه‌ر له شه‌ڕی دژی داعش کورده‌کانن. نه‌ک هه‌ر کورده‌کانی عێڕاق، به‌ڵکو کورده‌کانی سوریاش هه‌ر به ئه‌و شێوه‌ن."
زوویه‌کی ئه‌م مانگه، ی.پ.گ ده‌ستی به هێرش بۆ گرتنی شاری ڕه‌قه کرد. چه‌ندین وڵاتی ڕۆژئاوایی هێزی تایبه‌تییان بۆ یارمه‌تی کردن به ی.پ.گ ناردوه، له هه‌مان کاتدا ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی هه‌وایی بۆ گرووپه‌که دابین ده‌کات. ئه‌و هاوکارییه‌ی له‌شکری بۆ ی.پ.گ به پێچه‌وانه‌ی ویسته‌کانی تورکیایه، وه‌ک ئایشه سۆزه‌ن به‌رپرسی پیوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک ئه‌ردۆغان ده‌لێت:
سۆزه‌ن: "هێڵی سووری ئێمه ئه‌وه‌یه که پ.ی.د و ی.پ.گ له کرداری ڕه‌قه‌دا به‌شدار نه‌که‌ی."
له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌مه له ئیستانبوڵ، ئه‌ردۆغان به توندی ڕه‌خنه‌ی له کۆمه‌گی هاوپه‌یمانان بۆ ی.پ.گ گرت و تاوانی خستنه سه‌ر که پشتیوانی له تێرۆرزم ده‌که‌ن. ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م حه‌وتووه هێزه‌کانی کردار بۆ سه‌ر مه‌نبج به‌رێوه‌ده‌به‌ن. به‌ڵام ی.پ.گ هوشداری داوه ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی تورکیا هه‌نگاو له دژی مه‌نبج هه‌ڵبێننه‌وه، ئه‌وه کۆتایی به کرداری خۆیان بۆ ڕه‌قه دێنن.