Accessibility links

تورکیا: پێویستە ڕوسیا و ئێران پێشێلکارییەکانی حکومەتی سوریا بوەستێنن


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی پێویستە ڕوسیا و ئێران ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و ڕێگە لە هێرشەکانی حکومەتی سوریا بگرن لە پارێزگای ئیدلب و وتیشی حکومەتی سوریا ناتوانێت پێشێلکاری بکات ئەگەر ئەوان پشتیوانی لێنەکەن.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵدا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی ئەنقەرە کۆبوونەوەیەک ساز دەکات سەبارەت بە سوریا لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کە هاوڕان لەگەڵ تورکیادا دوای ئەو کۆبوونەوە لوتکەیەی کە لە شاری سوچی ڕوسیا ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە سوریا.

هەروەها سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا ئۆغلۆ وتی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە بەهۆی ئەوەی ئەمەریکا ئامادە نیە کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەن ڕادەستی تورکیا بکاتەوە و هەروەها بەهۆی ئەوەشەوە کە ئەمەریکا پشتیوانی لە یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد دەکات و چەکیان دەداتێ.

وتیشی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی ئەندام لە ناتۆدا لەوانەیە زیانی زیاتری بەربکەوێت ئەگەر ئەمەریکا هەڵەکانی ڕاست نەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG