ڕێبه‌ری ئوپوزسیۆنی سوریا هیواداره ڕێکه‌وتنی روسیا و تورکیا پێشی هێرشێکی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر ئیدلیب بگرێت.
ئه‌و هیواداره که ئه‌و ریکه‌وتنه ببێته ده‌ستپێکیک بۆ وتوێژه‌کان که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی گوازتنه‌وه‌ی قوناخێكی سیاسی بێت.
ئه‌حمه‌د توعمه به‌رپرسی ئه‌و ئوپوزسیۆنه‌ی سوریایه که حکومه‌تی تورکیا پشتیوانی لێده‌کات.
ئه‌و له کۆنفڕانسێکی سه‌باره‌ت به ئه‌و ڕێکه‌وتنه گوتی، "ڕێکه‌وتنی تورکیا و روسیا سه‌باره‌ت به کاتێکی دیاریکراو بۆ ئه‌و رێکه‌وتنه نادوێت، به‌ڵام ئه‌مه رێکه‌وتنێکه که درێژه‌ی ده‌بێت و هیوادارم ئه‌و ڕێکه‌وتنه هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێت تا چاره‌سه‌رێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ی سیاسی له سوریا ده‌دۆزرێته‌وه."
ئه‌و ده‌ڵێت، سه‌رهه‌لداوان به به‌شی خۆیان به پێی رێکه‌وتنه‌که هه‌نگاویان ناوه و لیدوانی رۆژی یه‌کشه‌مه له لایه‌ن گروپی حه‌یات ته‌حریر ئه‌لشام له دژی ئه‌و ڕێکه‌وتنه نیه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وان به تایبه‌تی به به‌شی خۆیان چه‌کی قورسیان له ئه‌م ناوچه‌یه کێشایه‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی رووداوی باش له ئه‌و ناوچه‌یه‌دا.
به گوێره‌ی ڕێکه‌وتنی نیوان رووسی و تورکیا که مانگی رابردوو له سه‌ری سازان، ناوچه‌یه‌کی ئازاد بڕیاره تا رۆژی دوشه‌مه له نێوان سه‌رهه‌لداوان و هیزه‌کانی حکومه‌تی سوریا پێک بێت که گروپه‌کانی توندره‌وی لێ نه‌بێت.
ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی ئوپوزسیۆنه ده‌ڵیت به پێچه‌انه‌ی ناوچه‌کانی ئازادکراوی پێشوو له سوریا که سه‌رئه‌نجامه‌که هێرشی له‌شکری بۆ سه‌ر کرا، به‌ڵام ڕێکه‌وتنی ئیدلیب ده‌رفه‌تی سه‌رکه‌وتنی هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌یه له‌ئه‌و ناوچه‌یه ئازاده له‌شکری تورکیا به تانک و تۆپخانه‌ی له‌شکری لێده بێت و ده‌شڵیت دڵنیاین که له مه‌ئه‌و به‌دوا هیچ که‌س ئه‌و شوێنه پێ شێل ناکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵنێری روێتێرز وه‌زیری ده‌روه‌ی سوریا دوشه‌مه گوتی دۆخ له ئیدلیب لاواز ده‌بێت ئه‌گه‌ر جیهادییه‌کان به پێی ڕێکه‌وتنی روسیا و تورکیا ناوچه‌که چۆل نه‌که‌ن.
وه‌لید موعه‌لیم له ماوه‌ی کونفرانسێکی هاوبه‌ش له گه‌ڵ هاوتای عێڕاقی، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له دمشق گوتی ئه‌وه به‌ستراوه‌ته به دادوه‌ری روسیا که داخوا ڕێکه‌وتنه‌که پێشی هێرشێکی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر ئیدلیب ده‌گرێت یان نا.
ئه‌و گوتی، "ئێمه ناتوانین سه‌باره‌ت به دۆخی به‌رده‌وامی ئیستا له ئیدلیب بێده‌نگ بین ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی نوسره مل که‌چی ڕێکه‌وتنه‌که نه‌بێت."
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که "هه‌میشه گوتوومانه ئیدلیب، وه‌ک هه‌ر هه‌ریمێکی دیکه، ده‌بێت به بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوریا. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه له ڕێگای ئاشتی، له ڕێگای سازان بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه بژاره‌ی دیکه له گۆڕێدان."