Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا گەمارۆی خاڵێکی چاودێری تورکیا دەدەن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا هێزەکانی حکومەتی سوریا گەمارۆی خاڵێکی چاودێری تورکیایان داوە لە شارۆچکەی سوڕمان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب، ئەمەش دوای ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هێزەکانی سوریا پێشڕەوییەکی زۆریان لە ناوچەکەدا کردووە.

هێزەکانی ڕژێمی سوریا بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕوسیا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە لە شەڕێکی تونددان لەگەڵ چەکدارانی تەحریر شام کە پێشتر بە بەرەی نوسڕە ناسرابوون لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب.

بەڕێوبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕامی عەبدولڕەحمان بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " لە ڕۆژی پێنجشەممەوە هێزەکانی حکومەتی سوریا توانیویانە دەست بگرن بەسەر دەیان گوند و شارۆچکەدا، کۆتا شوێن کە دەستیان بەسەردا گرتوون شارۆچکەکانی جەرجناز و سەڕمانن."ئاماژەشی بەوەدا لە ئێستادا لە سەڕمان گەمارۆی خاڵێکی چاودێری تورکیایان داوە.

ئەم خاڵە چاودێرییەی تورکیا لە سوڕمان دووەمین خاڵی چاودێری تورکیایە کە حکومەتی سوریا لە ناوچەکدا گەمارۆی داون.

لە مانگی هەشتدا لەمیانەی هێرشێکدا بۆ سەر پارێزگای ئیدلب، هێزەکانی حکومەتی سوریا گەمارۆی خاڵێکی چاودێری تورکیایاندا لە شارۆچکەی مورک کە دەکەوێتە قەراغی ئیدلب لە حەمای باکوور.

هێزەکانی تورکیا هێشتا لەو ناوچەیەدا ماون، ئەو خاڵە گەورەترین خاڵی چاودێری تورکیایە لە کۆی دوانزە خاڵ کە لە ناوچەکەدا دایناون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG