سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕایگه‌یاند که ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌کات و په‌یامی تورکیا ده‌گه‌یه‌نێته کاربه‌ده‌ستانی سوریا.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌یدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئاماژه‌شی به‌وه کردووه تورکیا وه‌ک کێشه‌یه‌کی جودا له کاروباری ناوخۆیی تورکیا له ڕه‌وشی سوریا ناڕوانێت به‌ڵکو به به‌شێک له کێشه‌ی ناوخۆیی وڵاته‌که‌ی ده‌زانێت له‌و سۆنگانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت 850 کیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شیان هه‌یه و هه‌روه‌هاش په‌یوه‌ندی مێژوویی و فه‌رهه‌نگیش پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا گوتوشیه‌تی هه‌رگیز تورکیا نابێته ته‌ماشاکه‌رێکی ڕووداوه‌کانی سوریا ، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر تورکیایه هه‌رچیه‌ک پێویست بێت بیکات .
خه‌جیجان فه‌رقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له تورکیاوه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 1:52 خوله‌که.