Accessibility links

تورکیا هەوڵدەدات ڕەزامەندی ڕوسیا وەربگرێت بۆ لێدانی عەفرین


تورکیا سەرکردەی سوپای وڵاتەکەی نارد بۆ مۆسکۆ لە هەوڵێکدا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ڕوسیا لەسەر ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی عەفرینی سوریا کە لەژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سوریادایە، ئەمەش سەرەڕای ئاگادارییەکانی دیمەشق کە دەڵێت هەر فڕۆکەیەکی تورکی بێتە ناو ئاسمانی سوریاوە ئەوا دەیخاتە خوارەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی سەردانی سەرکردەی سوپا خەڵوسی ئاکار بۆ مۆسکۆ لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا دێت لەگەڵ ڕوسیا و ئێراندا سەبارەت بە ڕێگە پێدانی فڕۆکەکانی تورکیا تاوەکو بچنە ئاسمانی سوریاوە.

ئەم سەردانەش تا ئێستا گەورەترین ئاماژەیە لەسەر سووربوونی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئەرکی سەربازیی لەو ناوچانەدا کە لەژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سوریادایە کە جەنگێکی نوێ دروست دەکات لە جەنگی ناوخۆی سوریادا.

ئەوەش مانای ئەوەیە تورکیا ڕووبەڕووی کوردەکان دەبێتەوە کە هاوپەیمانی ئەمەریکان و پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە نزیک دەبێتەوە لە ڕووخان.

چاوش ئۆغلۆ وتی " دەچینە ناو عەفرینەوە." ئاماژەشی بەوەدا کە ڕوسیا ڕێگری لەوە ناکات.

وتیشی " ئێستا قسە لەگەڵ ڕوسیا و ئێراندا دەکەین سەبارەت بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG