Accessibility links

تورکیا ڕەتی دەکاتەوە هێرشی کیمیایی ئەنجام دابێت لە سوریا


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی وڵاتەکەی لە ئەرکە سەربازییەکانیدا لە سوریا چەکی کیمیایی بەکارنەهێناوە، ئەمەش دوای ئەوەی هێزە کوردەکانی سوریا و ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ تورکیایان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەی عەفرینی سوریا.

چاوش ئۆغلۆ لە کۆنگرەی میۆنخدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەوە تەنها چیرۆکێکی جیاوازە. چونکە تورکیا بە هیچ شێوەیەک هیچ جۆرە چەکێکی کیمیایی بەکارنەهێناوە."

ئۆغلۆ وتی ئەم ڕاپۆرتانە پڕوپاگەندەن و حیزبی کرێکارانی کوردستان بڵاویدەکەنەوە.

وتیشی تورکیا بە تەواوەتی ئاگاداری پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنییە لە ئەرکە سەربازییەکەیدا لە کاتێکدا یەکینەکانی پاراستنی گەل قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن لەو ناوچانەدا کە لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندان.

جێی ئاماژەیە یەکینەکانی پاراستنی گەل و ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەیان بەوەدا کە ڕۆژی هەینی لە ناوچەی عەفرینی سوریا سوپای تورکیا هێرشێکی ئەنجامداوە گومانی ئەوەی لێدەکرێت هێرشی کیمیایی بووبێت و بووە هۆی برینداربوونی شەش کەس.

مانگی ڕابردوو تورکیا ئەرکێکی سەربازیی دەستپێکرد دژی کوردەکانی باکووری سوریا و بووە هۆی کردنەوەی بەشێکی دیکەی نوێی جەنگی سوریا کە کۆمەڵێک لایەنی زۆر بەشداری تێدا دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG