Accessibility links

ئەردۆگان: تورکیا هێز لە ئیدلبی سوریا بڵاودەکاتەوە


سەرۆکی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز وتی تورکیا هێز بڵاودەکاتەوە لە ناوچەی ئیدلبی باکووری سوریا لەچوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەدا کە مانگی ڕابردوو لەگەڵ ڕوسیادا ئەنجامیدا بۆ زیادنەبوونی گرژییەکان لەو ناوچەیەدا.

ئەردۆگان دەچێت بۆ ئەمەریکا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتی ئەمەریکا هاوبەشێکی ستراتیژی تورکیایە و دەبێت فەتحوڵا گولەنی پیاوی دینی ڕادەستی تورکیا بکاتەوە، تورکیا گولەنی بەوە تۆمەتبارکردووە کە پلانی گێڕاوە بۆ هەوڵە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2015 ی تورکیا.

هەروەها ئەردۆگان هۆشیاریدایە واشنتن لە پڕچەککردنی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد کە لەدژی ڕێکخراوی داعش دەجەنگێن لە سوریا و وتی لەوانەیە لە کۆتاییدا ئەوە زیان بە واشنتن و هاوپەیمانەکانی بگەیەنێت.

سەرۆکی تورکیا لە چاوپێکەوتنەکەدا وتی هیوادارە پەیوەندییە سیاسییەکانیان لەگەڵ ئەڵمانیادا باش ببێتەوە.

وتیشی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ناتۆدا بەهێزە سەرەڕای ئەوەی موشەکی ئێس-400 ی لە ڕوسیا کڕیوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG