Accessibility links

تورکیا 259 بەرپرسی ناوخۆیی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە بەهۆی پەیوەندییان بە تیرۆرەوە


حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند 259 بەرپرسی ناوخۆییان لە کارەکانیان دوورخستۆتەوە بەهۆی پەیوەندییانەوە بە گروپە تیرۆریستیەکانەوە.

ئەم بەرپرسانە لە تورکیا پێیان دەوترێت " هەڵبژێردراوەکان " کە نزمترین ئاستی دەسەڵاتیان هەیە لە تورکیادا. سەرەڕای ئەوەی ئەندامی فەڕمی هیچ حیزبێکی سیاسیی نین بەڵام کاریگەرییان هەیە لەسەر بڕیاردان لە ناو گوند و گەڕەکەکانیاندا.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا وتی ئەم کۆمەڵە بەرپرسە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە تاوەکو لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت و وتیشی گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندییان هەبێت بە کۆمەڵانێکەوە کە هەڕەشەن بۆ سەر تورکیا یاخوود گومانی ئەوەیان لێدەکرێت کۆمەڵێک کاریان ئەنجامدابێت کە ناگونجێن لەگەڵ بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانیاندا. وەزارەتەکە ئاماژەی بەو تۆمەتانە نەدا کە دراونەتە پاڵ ئەو بەرپرسانە.

وەزارەتەکە شوێنی کارکردنی بەرپرسە دوورخراوەکانی ئاشکرا نەکرد بەڵام پەرلەمانتارێکی حیزبی گەلانی دیموکرات وتی ئەم هەنگاوە نوێترین هەوڵی حیزبەکەی رەجەب تەیب ئەردۆگانە بۆ سنووردانان بۆ دەسەڵاتەکانی حیزبی گەلانی دیموکراتی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کە زۆرینەی دانیشتوانەکانی کوردن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG