Accessibility links

ئەردۆگان پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕادەگەیەنێت


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا وتی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان پەیوەندیی بە سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆوە کردووە و تیایدا پشتیوانی خۆی بۆ ڕاگەیاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا وەکو سەرۆکی کاتی وڵاتەکە ڕاگەیاند.

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە تویتەر نوسیویەتی ' سەرۆکەکەمان پەیوەندیی کردووە و پشتیوانی تورکیای دەربڕیوە بۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ و وتوویەتی براکەم مادورۆ، هەستەرەوە، ئێمە لە پاڵتاین."

ڕۆژی چوارشەممە ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گویدۆ خۆی وەکو سەرۆکی کاتی وڵاتەکە ڕاگەیاند و ئەمەریکا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین پشتیوانیان لێکرد، ئەمەش وای لە مادورۆ کرد پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا ببڕێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG