Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 176 سەرباز دەدات بەهۆی پەیوەندییان بە گولەنەوە


ئۆفیسی دادوەری گشتی تورکیا وتی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی 176 سەربازی داوە بەهۆی پەیوەندییان بە فەتحوڵا گولەنەوە کە ئەنقەرە دەڵێت ئەو پلانی داناوە بۆ کودەتا سەرنەکەوتووەکەی سێ ساڵ لەمەوبەر.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە لەنێو ئەو کەسانەدا کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە کۆمەڵێک ئەفسەری پلە بەرزیان تێدایە لەوانەش کۆلۆنێڵێک و لوتنانت کۆڵۆنێڵێک و پێنج ڕائید و حەوت نەقیب و 100 مولازم، ئەمەش لە ئەرکێکدا کە سوپا و هێزی ئاسمانی و دەریایی تورکیا دەگرێتەوە.

ئەنقەرە کەسایەتی ئاینی تورکی فەتحوڵا گولەنی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ کودەتا سەرنەکەوتووەکەی 15 ی مانگی حەوتی 2016 ، گولەنیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

لە دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەوە بەرپرسانی تورکی زیاتر لە 77 هەزار کەسیان دەستگیرکردووە و چاوەڕێی دادگاییکردنەکانیانن، هەروەها نزیکەی 150 کارمەندیان لە سوپا و دامودەزگاکانی دیکەی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دوورخستۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG