Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا: مەرج بۆ کشانەوەی سەربازان لە سوریا ئەوەیە تورکیا مسۆگەری بکات هێرش ناکاتە سەر شەڕڤانانی کورد


بوڵتن، کە لە سەردانی چوار ڕۆژەی بۆ ئیسڕایل و تورکیایە، گوتی ئەو لە وتووێژەکاندا جەخت لە کاربەدەستانی تورکیا، لە نێویان دا سەرۆک تەیپ ئەردۆغان، دەکات کە کوردەکان دەبێت بپارێزرێن.

جان بۆڵتن یەکشەمە مەرجێکی نوێی بۆ کێشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە سوریا زیاد کرد، و دەڵێت تورکیا دەبێت پەسندی بکات کە پاریزگاری لە کوردەکان بکات کە هاوپەیمانی ئەمەریکان.

بڕیاری لە نەکاوی سەرۆک دانۆڵد تڕامپ بۆ کێشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا گەلێک پرسیاری دوای خۆی جێهێشت، بە تایبەتی داخوا شەڕەڤانانی کورد لە باکوری سوریا دەکرێت ببن بە ئامانجێک بۆ تورکیا.

ڕاۆێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک تڕامپ یەکشەمە گوتی کە کێشانەوەی ٢،٠٠٠ سەربازی ئەمەریکا لە نەکاو نابێت بەڵکوو بە پێی ئەو مەرجە دەبێت کە تورکیا مسۆگەری بکات هێرش ناکاتە سەر شەڕەڤانانی کورد کە هاوپەیمانی هیزەکانی ئەمەریکان.

جان بۆڵتن، لە ماوەی سەردانی بۆ ئێسڕایل بۆ وتووێژ لە گەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕایل، گوتی هیچ ڕێکەوتێکی دیاریکراو بۆ کێشانەوەی سەربازان نیە، بەڵام بوونی ئەمەریکا لە سوریاش بێ سنوور نیە.

هەروەها بوڵتن پێش وتووێژی لە گەڵ کاربەدەستانی ئیسڕایل بە پەیامنێرانی گوت:

"ئێمە پێمان وانیە کە تورکەکان بە گشتی دەست لە کردارێک بدەن کە لانی کەم بە تەواوی لە گەڵ ئەمەریکا ڕێکنەخراوە و پەسندی لە سەر نەکراوە بە چەشنێک زیان بە سەربازانی ئێمە نەگەیەنن. هەروەها پێویستە بە پێی داواکاری سەرۆک هەنگاو بنێن کە ئەو هیزانەی ئوپوزسیۆنی سوریا کە شان بە شانی ئێمە شەریان کردوە زیانیان پێ نەگەیەنن."

بوڵتن، کە دووشەمە سەردانی تورکیا دەکات، گوتی ئەمەریکا لە گەڵ تورکیا دەدوێت بۆ ئەوەی بۆی دەربکەویت مەبەستەکانی تورکیا چیە.

بوڵتن گوتی بەڵام هەڵوێستی سەرۆک تڕامپ ئەوەیە کە تورکیا کوردەکان ناکوژێت و ئەمەریکا بە بێ ڕێککەوتن لە سەر ئەو بابەتە سەربازانی لە سوریا ناکشێنێتەوە.

XS
SM
MD
LG