Accessibility links

لە دادگایەکی تورکیا چەکدارێک پۆلیسێک دەکوژێت


دەزگای هەواڵی ئەنازۆڵی فەڕمی تورکی ڕایگەیاند چەکدارێکی نەناسراو لە دادگایەکی تورکیا لە هەرێمی بۆڕسە لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا پۆلیسێک دەکوژێت و دواتر خۆشی دەکوژێت.

دەزگاکە لە بەرپرسانی پۆلیسەوە بڵاویکردەوە هێرشبەرەکە گەیشتۆتە بینای دادگاکە لە ناوچەی جەملک و تەقەی لە پۆلیسێکی بەردەم بیناکە کردووە.

ڕۆژنامەی حوریەت لەماوەی ڕابردوودا لە ماڵپەڕەکەی خۆی بڵاویکردبۆوە هێرشبەرەکە پارێزەرێکیشی بریندارکردووە و کەسێکیشی بە دیل گرتووە.

بەرپرسانی پۆلیس ڕووداوەکەیان نەبەستەوە بە کاری تیرۆریستیەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG