Accessibility links

تورکیا دەڵێت وەڵامی سزاکانی ئەمەریکا دەداتەوە


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند تورکیا وەڵامی بڕیارەکەی ئەمەریکا دەداتەوە سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر دوو وەزیری باڵای وڵاتەکەدا بەهۆی دەستگیرکردنی قەشە ئەمەریکییەکەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕایگەیاند سزای سەپاندووە بەسەر هەریەک لە عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا و سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا کە گەورەی ئەو دوو وەزارەتەن، ئەوانەی دەستیان هەیە لە پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " داوا لە بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا دەکەین پاشگەز بێتەوە لەم بڕیارە هەڵەیەی." هەروەها بڕیارەکەی واشنتنی بە هەڵوێستێکی دوژمنانە ناودێر کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG