Accessibility links

تورکیا ٦٠٠ کۆچبەری ئەفغانی تەسلیم دەکاتەوە


بە گوێرەی هەواڵی ئاسۆشێتدپرێش دەسەڵاتدارانی تورکیا ٦٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە خۆرهەلاتی وڵات ئەم دوایی حەوتوو دەیان گەڕێننەوە بۆ ئەفغانستان وەک وەزارەتی نێوخۆیی شەمە گوتی.

ئەو کۆچبەرانەی ئەفغانی بە هۆێ وەک وەزارەتەکە گوتی بە هۆی "بەردەوامی ئێستای کردارەکانی تێرۆرستی و گرفتەکانی ئابووری" لە ئەفغانستان بە ئێران دا هاتنە تورکیا.

وەزارەتەکە گوتی ئامادەکاری بۆ ٥٩١ کۆچبەر لە هەریمی ئەرزروم تەواو بوە و رۆژەکانی شەمە و یەک شەمە ئەو کۆچبەرانە بۆ ئەفغانستان دەگەڕێننەوە.

گرووپەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنەیان لە تورکیا گرتوە کە کۆچبەران دەگەڕێنێتەوە ئەو وڵاتانەی کە شەڕلێدراون و ئەفغانستانیش دەگرێتەوە و دەڵێن ژیانی ئەو کۆچبەرانە دەخرێتە مەترسییەوە.

ئەم حەوتوە ڕۆژنامەی حوریەت ڕاپۆرتی کرد کە چەندین هەزار کۆچبەری ئەفغان لە چەند مانگی دوایی هاتوونەتە نێو تورکیا بۆ ماوەی چەندین ڕۆژان ڕێگایان بڕیوە بۆ ئەوەی بگەنە شاری ئەرزرووم.

XS
SM
MD
LG