Accessibility links

تورکیا: ڕوون نیە هێزەکانی سوریا دێنە عەفرینەوە یاخوود نا


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلۆ وتی هێزەکانی سوریا هێشتا نەهاتوونەتە ناو عەفرینەوە و ڕوونیش نیە کە ئاخۆ دێنە ناوەوە یاخوود نا.

ئەم لێدوانانەشی لە چاوپێکەوتنێکیدا بوو لەگەڵ کەناڵی 24ی تورکیدا.

دەزگای هەواڵی فەڕمی سوریا بەیانی ڕۆژی دووشەممە ئاماژەیان بەوەدا بوو کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەچنە ناو عەفرینەوە، بەڵام هەتاکوو ئێوارەش هیچ ئاماژەیەک نەبووە لەسەر بڵاوبوونەوەی هێزەکان لەو ناوچەیەدا.

تورکیا وتی ئەگەر هێزەکانی سوریا بچنە ناو عەفرینەوە و یارمەتی یەکینەکانی پاراستنی گەل بدەن ئەوا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. لە مانگی ڕابردوودا تورکیا ئەرکێکی سەربازیی دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل دەستپێکرد لە ناوچەی عەفرینی سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG