جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا فواد ئۆکتای یەکشە سەبارەت بە ڕێکەوتنێک کە پەیوەندی تورکیای لە گەڵ ئەندامانی ناتۆ تووسی گژری کردوە گوتی کە حکومەتەکەی هەرگیز مل کەچی گەمارۆکانی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕێکەوتنی کڕینی سیستەمەکانی موشەکی بەرگری ڕووسی لە چەشنی زەوی بۆ ئاسمان نابێت.
ئۆکتای لە دەمێکدا بۆ کاناڵی ٧ دەدوا گوتی، "نیگەرانییەکانی ئەمەریکا لە جێی خۆییدا نیە و کڕینی سیستمەکانی بەرگری ئێس- ٤٠٠ کە بۆ مانگی جولای دیاری کراوە هەروا بە نەگۆڕاوی دەمێنێتەوە."
هەروەها ئەمەریکا پێشنیاری فرۆشتنی سیستمەکانی بەرگری چەشنی پاتریۆت کردوە، کە وەزیری بەرگری تورکیا هولوسی ئاکار گوتی ئانکارا خەریکی هەڵسەنگاندنی ئەو پێشنیارەیە.
سکرتێری گشتی ناتۆ جێنس شتۆڵتێنبێرت، کە حەوتووی دابێت سەردانی تورکیا دەکات، یەکشەمە بە ئاژانسی ئانادۆلووی گوت کە مەسەلەی کڕین بۆ بەشی بەرگری بە تاکە وڵات بەستراوەتەوە.
ئەو لە بەشێک لە گوتەکانی دا دەڵێت، "بابەتی کڕینی کەرەسەی لەشکری بڕیارێکی نیشتمانی بۆ وڵاتانە، بەڵام توانایی ئەندامانی هاوپەیمان بۆ پێکەوەکارکردن بابەتێکی سەرەکی ناتۆیە بۆ ئەوەی کردارەکانی بە ئەنجام بگەیەنێت."