Accessibility links

تورکیا هیوادارە بچێتە ناو بنکەی کونسوڵخانەی سعودیەوە لە ئیستەنبوڵ


وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود جاوش ئۆغلۆ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆدا وتی تورکیا هیوادارە بتوانێت بچێتە ناو بنکەی کونسوڵخانەی سعودیەوە لە ئیستەنبوڵ، ئەمەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە دیارنەمانی جەمال خاشقچی.

چاوش ئۆغلۆ وتی گفتوگۆکان لەگەڵ پەمپیۆدا باش بوون و بەرهەمیان هەبووە. پەمپیۆ دوای ئەوەی لەگەڵ پاشای سعودیە و شازادەی جێگرەوەی سعودیەدا کۆبۆوە، سەردانێکی کورتی تورکیای کرد.

ئەفسەرانی پۆلیسی تورکیا دەڵێن پۆلیس بنکەی کونسوڵخانەی سعودیەی نەپشکنیوە لە ئیستەنبوڵ چونکە بەرپرسانی سعودی نەیانتوانیوە بەشداری بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG