Accessibility links

ئەردۆگان: تورکیا سیستمی ئێس 400 ی لە ڕوسیا کڕیوە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی وڵاتەکەی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسیی ئێس 400 ی لە ڕوسیا کڕیوە، هەروەها هیوای خواست لە مانگی حەوتی داهاتوودا بەدەستی بگات.

جێی ئاماژەیە پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا ئاڵۆزتر بوو دوای ئەوەی تورکیا بڕیاریدا سیستمی بەرگری موشەکی ئێس 400 ی ڕوسی بکڕێت، واشنتنیش دەڵێت ئەو سیستمە ڕوسییە فڕۆکە جەنگییە ئێف 35 ەکانی ئەمەریکا دەخاتە مەترسییەوە و لەگەڵ سیستمە بەرگرییە موشەکییەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆدا یەک ناگرێتەوە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت پاتریک شانەهان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وتی ئەگەر تورکیا پاشگەز نەبێتەوە لە گرێبەستی کڕینی سیستمە بەرگرییە موشەکییەکە ئەوا ئەمەریکا تورکیا لە پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 دەکاتە دەرەوە.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ حیزبی داد و گەشەپێدان، ئەردۆگان وتی وڵاتەکەی لێپێچینەوە لەگەڵ هەرکەسێکدا دەکات کە لە پڕۆگرامی فڕۆکە جەنگییەکە دووری بخاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG