Accessibility links

فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا بە هەڵە 3 سەربازی تورک لە سوریا دەکوژن


لەشکری تورکیا دەڵێت بەهۆی هێرشێـکی هەڵەی ئاسمانی ڕووسیاوە لە باکوری سوریا 3 سەربازی تورک کوژراون و 11 سەربازی دیکە برینداربوون.

دیمتری پـێسکۆڤ گوتەبێژی کرملێن پـشتڕاستیکردەوە فڕۆکەی ڕووسیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە نزیک شاری ئەلبابی سوریا بە هەڵە لە سەربازانی تورکیایان داوە.

ڤلادیمیر پـوتن سەرۆکی ڕووسیا تەلەفۆنی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتا تورکەکەی کرد و تیایدا ماتەمینی خۆی بۆ کوژرانی سەربازەکان دەربڕی. هەردوو سەرۆک ڕێکەوتن لێکۆڵینەوە لە بارەی ڕووداوەکەوە بکرێت و هەروەها زیاتر هەماهەنگی لەشکری لە نێوان مۆسکۆ و ئەنکەرە هەبێت بۆ شەڕی داعش لە سوریا.

پاشان جەخیان کردووەتە سەر زیادکردنی هەوڵەکان بۆ پشـتیوانیکردن لە وتووێژەکانی ئاشتی تایبەت بە سوریا لە ئەستانە و جنێڤ.

بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی سێ ئەردۆغان سەردانی ڕووسیا بکات و بەپـێی میدیاکانی دەوڵەتی ڕووسیا ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە پـتەوکردنی پەیوەندیـیەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

XS
SM
MD
LG