Accessibility links

ڕوسیا هیوادارە تورکیا بتوانێت لە ئیدلبی سوریا سەقامگیری بچەسپێنێت


دەزگای هەواڵی ڕوسیا لەزاری بەرپرسێکی باڵای ڕوسیاوە بڵاویکردەوە ڕوسیا هیوادارە تورکیا بتوانێت سەقامگیری لە پارێزگای ئیدلبی سوریا بچەسپێنێت کە لەوێ مۆسکۆ پێی وایە مەترسی زۆر هەیە بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەلایەن تیرۆریستانەوە.

دەزگاکە لەزاری ئەلکیساندەر لاڤەرنتیڤی سەرۆکی شاندی ڕوسیا لە دانوستانەکانی ئەستانە سەبارەت بە ڕەوشی سوریاوە بڵاویکردەوە " گرژییەکی زۆر هەیە لەوێ و هێشتا مەترسییەکی زۆر هەیە لەوەی گروپە چەکدارەکان هێرشی تێدا ئەنجام بدەن."

وتیشی " بەڵام هیوادارین هاوبەش تورکەکانمان ڕۆڵی خۆیان ببینن لە بەرپرسیارێتییەکانیان لە ناوچەکەدا و نەهێڵن گرژییەکان لە ئیدلب زیاتر ببێت و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بچەسپێنن"

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG