وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ وتی هیچ کێشەیەکمان نیە لەگەڵ ڕوسیادا سەبارەت بە ئەرکە سەربازییەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەفرینی باکووری سوریا و وتیشی دوو وڵاتەکە لە پەیوەندییەکی بەردەوامدان سەبارەت بە ئەرکەکە.
پێش دوو هەفتە تورکیا ئەرکێکی سەربازیی وشکانیی و ئاسمانی کردە سەر ناوچەی عەفرینی سوریا و یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی کردۆتە ئامانج.
ڕوسیاش هاوپەیمانی سەرەکی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدە.
چاوش لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تی جەی ئاڕ تی نیوز ئەم لێدوانانەیدا و سەبارەت بە دروستکردنی خاڵە چاودێرییەکانیش لە پارێزگای ئیدلب وتی هێزەکانی تورکیا تەواو بوون لە دروستکردنی شەشەم خاڵی چاودێری لە پارێزگاکەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز