کرێملن ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و هاوتا تورکییەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بەڵێنیانداوە بەردەوام بن لە هاریکارییەکان لە هەردوو بواری سەربازی و وزەدا.
ئەم بەڵێنەش دوای ئەوە هات وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا وتی پڕۆژە یاسای ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا کاریگەری نابێت لەسەر بەکارهێنانی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی S-400 لەلایەن تورکیاوە.
لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەکیان پەسەند کرد تیایدا سزا دەسەپێنێت بەسەر تورکیادا بەهۆی هێرشەکانیەوە بۆ سەر باکووری سوریا و کڕینی سیستمی S-400ی ڕوسییەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز