Accessibility links

پارتی دەسەڵاتداری تورکیا هەوڵی زیاتر کۆنترۆڵکردنی سۆشیال میدیاکان دەدات


بەرپرسێکی تورکی رۆژی سێشەممە گوتی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا وا ڕەشنوسی پرۆژە یاسایەک پێشکەش بە پەرلەمان دەکات کە دەسەڵات بە حکومەت دەدات ڕێکارەکان توند بکات لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ئەوەی کە ئۆپۆزیسیۆن ترسی لەم پرۆژە یاسایە هەیە ئەوەیە کۆنترۆڵی حوکمەت لەسەر سۆشیال میدیا توندبکات و سانسۆری زیاتر لەناو وڵاتدا.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەسەڵاتەکانی بە ئەندازەیەکی مەزن لە دەستی خۆیدا چڕکردۆتەوە بۆ لە ماوەی 17 ساڵی سەرۆکایەتیدا، ئەم مانگە بڕیاریدا کۆنتڕۆڵی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بکات، ئەمەش دوابەدوای ئەو زنجیرە تویتەی کە گوایە سوکایەتی بە کچ و زاواکەی کراوە دوای ئەوەی لە دایک بونی چوارەم منداڵیان لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا بەلایەنی کەم 11 کەس دەستگیرکران کە بەرپرسیارکراوان لەسەر تویتەکان.

ڕەشنوسەکە لە 9 مادە پێکهاتوە و کۆمپانیاکانی سۆشیاڵ میدیا ناچار دەکات لەگەڵ زیاتر لە یەک میلیۆن بەکارهێنەر ڕۆژانە لە تورکیا وەک تویتەر، فەیسبوک و یوتیوب بوونی فەرمیان لە تورکیا هەبێت یاخود نوێنەرێک لە تورکیا دیاری بکەن بۆئەوەی دەسەڵاتی یاسای تورکی بتوانێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات هەروەها بە مەبەستی باج.

کۆمپانیاکانی سۆشیاڵ میدیا یانیش نوێنەرەکان پێوسیتە لە ماوەی 24 کاتژمێردا وەڵامی سکاڵاکان بدەنەوە سەبارەت بە پۆستەکان و پێشێلکردنی مافی تاکە کەسی.

سیاسەتمەداری پارتی دەسەڵاتدار ئۆزلەم زینگین بە پەیامنێرانی گوت کۆمپانیا زەبەلاحەکان ناچار دەکرێن نوێنەر دیاری بکەن لە ماوەی 30 ڕۆژدا لەدوای ئەوەی یاساکە دەکەوێتە بوار جێبەجێکردنەوە ،یاخود هێدی هێدی ڕووبەڕوی زیادکردنی سزای داریی دەبێتەوەو و کەمکردنەوەی توانای خزمەتگوزاریەکانیان بۆ نزیکەی لە %90.

هەروەها گوتیشی ئێمە ئامانجمانە کۆتایی بەم بێڕێزیکردن و قسەی ناشرین و هەراسانکردنی یەکدی لەنێو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بێنین.

سەرچاوە / ئەسۆشیەتد پـرێس

XS
SM
MD
LG