ئاژانسه‌کانی هه‌واڵنێری تورکیا ده‌ڵێن یه‌که‌کانی له‌شکرییان له سنووری باشوور وڵات به‌رامبه‌ر به هه‌ره‌شه‌ی شه‌ڕڤانانی کوردی باکووری سوریا زیاتر کردوه.
ئاژانسی په‌یامنێری ئانادۆڵوو شه‌مه گوتی که تورکیا تۆپخانه‌ی بۆ هه‌ریمی کیلیس بۆ پاڵپشتی یه‌که‌کانی له‌شکری بۆ ئه‌و شوێنه ناردووه.
به گوێره‌ی ئاژانسی په‌یامنێری دۆغان، کاروانێکی شه‌ش ئوتوموبیل، تانک و تۆپخانه‌یان له گه‌ڵ بوو که له هه‌ریمی عه‌فرینی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان دایان بمه‌زرێنن.
تورکیا به توندی به‌رهه‌ڵستی بوونی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ڵ له باکووری سوریایه. تورکیا، که هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕ له دژی داعش له سوریایه، به گرووپێکی تێرۆرستی و شاخه‌یه‌ک له ملیتانه‌کانی کورد ده‌زانێت که له نێو تورکیا کردار به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
له دره‌نگانی مانگی ئا‌پریل، تورکیا یه‌که‌کانی له‌شکری بۆ هه‌ریمی سانلی ئورفا بۆ نزیک ناوچه‌یه‌ک نارد که ی پ گ کۆنتڕۆڵی ده‌کرد.