Accessibility links

پارتی جەهەپە بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە دەکات


بولەند تزجان جێگری سەرۆکی پارتی جەهەپە
بولەند تزجان جێگری سەرۆکی پارتی جەهەپە

پارتی جەهەپەی ئۆپـۆزسیۆنی تورکیا دەڵێت ئەمڕۆ سێشەممە بە فەرمی داوا لە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی یەکشەممە هەڵبوشێنێتەوە چونکە کاری نایاسایی تیاداکراوە.

بولەند تزجان جێگری سەرۆکی پارتی جەهەپە گوتویەتی 2:30 ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بە کاتی خۆجێی داواکەیان بە فەرمی دەخەنە بەردەستی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان.

هەروەها تزجان دوێنێ دووشەممەش داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی کرد و گوتی سکاڵای خۆیان دەخەنە بەردەم بەرپرسانی کاروباری هەڵبژاردنەکان و ئەگەر پـێویستیش بکات، ئەوا کەیسەکە دەبەنە بەردەم دادگای دەستوری و دادگای مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا.

لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆن دەڵێن لە میانەی پـرۆسەی دەنگدانەکە لە چەند ناوچەیەک دەنگدەر هەبوون نەیانتوانیبوو بە نهێنی دەنگی خۆیان بدەن، وە پـرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە نهێنی ئەنجامدرابوون، وە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانیش بڕیاری دا دەنگی ئەو کاغەزانەش هەژماردە بکرێن کە مۆریان پـێوە نیـیە. دەڵێن ئەمانە هەموو سەرپـێچیکردنن لە یاسا.

XS
SM
MD
LG