Accessibility links

تورکیا نزیکەی 200 فڕۆکەی بارهەڵگری ناردووە بۆ قەتەڕ


وەزیری دارایی تورکیا نیهاد زیبکچی ڕایگەیاند لەوەتەی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتە عەرەبییەکان و قەتەڕ دەستی پێکردووە تورکیا 197 فڕۆکەی بارهەڵگر و 16 بارهەڵگر و کەشتییەکی ناردووە بۆ قەتەڕ ئەمەش وەکوو دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ قەتەڕ.

لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری دارایی تورکیا وەزیری دارایی قەتەڕ ئەحمەد بن جاسمی دووەم وتی دەوحە بەردەوامە لە بازرگانییە دەریایی و وشکانییەکان و سزاکان کاریان نەکردۆتە سەری.

دوای ئەوەی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر، تورکیا بەردەوام بووە لە یارمەتیدانی قەتەڕ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG