Accessibility links

تورکیا هێزی زیاتر و خۆراک دەنێرێت بۆ قەتەڕ


سێ هەفتە لەمەوپێش سعودیە و میسڕ و بەحرەین و ئیمارات پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتبارییان کرد، قەتەڕیش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

تورکیا لە ماوەی ناکۆکییەکەدا پشتی قەتەڕی گرت و خۆراک و سەربازی نارد بۆ وڵاتە بیابانییەکە، دوای ئەوەی سەوزەوات بەرەو نەمان دەچوو لە قەتەڕ تورکیا دەستی کرد بەهەناردەکردنیی بۆ قەتەڕ.

لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا 105 فڕۆکەی کارگۆی تورکیا بە خۆراکەوە گەشتیان کردووە بۆ قەتەڕ، ئەو کەشتییە کارگۆیەی کە دەچێت بۆ قەتەڕ 4000 تەن خواردنی وشک و میوە و سەوزەواتی تێدایە، وا پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 10 ڕۆژدا بگاتە قەتەڕ.

شایەنی باسە لە ساڵی 2014 ەوە سوپای تورکیا بوونیان هەیە لە قەتەڕ، دوای ئەوەی پەرلەمانی تورکیا بڕیارێکیان پەسەند کرد بۆ ئەوەی هێزی سەربازی زیاتر لە قەتەڕ دابنرێن.

بەپێی ڕۆژنامەی حوڕییەت دوای ئەوەی 23سەربازی تری ڕەوانەی قەتەڕ کرد ژمارەی سەربازانی تورکیا لە قەتەڕ دەبێتە 111سەرباز. لەکۆتاییدا تورکیا دەتوانێت زیاتر لە 1000 سەربازی تر لە وڵاتەکەدا دابنێت.

لەپشتیوانیکردن قەتەڕدا تورکیا هەوڵیداوە هەڕەشە لە وڵاتانی تری عەرەب نەکات.

وتەبێژی ئەردۆگان ئیبراهیم کالین وتی " هیچ ناکۆکییەکمان ناوێت لەگەڵ هیچ وڵاتێکی کەنداودا، بە مانایەکی تر ئەگەر هاتوو دوو هاوڕێت یاخوود دوو دراوسێت ناکۆکییان کەوتە نێوانەوە و تۆش توانیت شتێک بکەیت ئەوا زۆر ئاساییە کارێک بکەیت سەبارەت بە ناکۆکییەکەیان."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG