Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی قەتەڕ دەکات بۆ هێورکردنەوە ناکۆکییەکانی وڵاتانی کەنداو


تورکیا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی نارد بۆ قەتەر لەمیانەی هەوڵدانیاندا بۆ هێورکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی.

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ بە دەزگای هەواڵی قەتەڕی وت " ئێمە نامانەوێت دووبەرەکی بکەوێتە نێوان براکانمانەوە لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و ئەوەش بەس نیە بڵێین کێشەیەک هەیە و هەوڵی چارەسەرکردنیشی نەدەین."

وتیشیتورکیا هەوڵدەدات ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتە هاوسێکان لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداودا چارەسەر بکات.

سەرۆکی تورکیا پەیوەندییەکی توندوتۆڵی هەیە لەگەڵ قەتەڕدا و بنکەیەکی سەربازی لەوێ دروستکردووە و هەروەها پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ سعودییەدا دەپارێزێت.

وابڕیارە دواتر وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ لەگەڵ شازادەی قەتەڕ شێخ تەمیم بن حەمەدی دووەمدا کۆببێتەوە لەمیانەی گەشتەکەیدا بۆ قەتەڕ و بەپێی کەناڵی جەزیرەی قەتەڕیش دوای قەتەڕ سەردانی کوەیت دەکات، کوەیتیش بە هەمان شێوە هەوڵدەدات ناکۆکییەکان چارەسەر بکات.

لەماوەی ڕابردوودا ئیبراهیم کالینی وتەبێژی ئەردۆگان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەرکی سەرەکیمان لەمیانەی هەوڵەکانماندا لەگەڵ هەریەک لە قەتەڕ و سعودیە و وڵاتانی تری کەنداودا ئەوەیە بە گفتوگۆکردن چارەسەری ئەم ناکۆکییانە بکەین و نەهێڵین ئاڵۆزتر ببێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG