Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی قەتەڕ دەکات


تورکیا، هاوپەیمانێکی بەهێزی قەتەڕ، وەزیری دەرەوە دەنێرێت بۆ قەتەڕ و دواتر بۆ سعودیە لە هەوڵی تورکیادا بۆ پێدانی یارمەتی سیاسی بۆ کۆتای هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و چەند وڵاتێکی عەرەبی.

سەرۆکی تورکیا لەماوەی ڕابردوودا گۆشەگیری قەتەڕی شەرمەزارکرد کە لەلایەن ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبییەوە بەسەر قەتەڕدا سەپێندراوە بەهۆی ئەوەی دەڵێن قەتەڕ پشتیوانی لە تیرۆر دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆ چاوی بە هاوتا قەتەڕییەکەیی و شازادەی وڵاتەکە دەکەوێت.

شایەنی باسە هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانی لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پستیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتباریان کرد و قەتەڕیش دەڵێت ئەو تۆمەتانە دوورن لە ڕاستییەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG