Accessibility links

سەرۆکی تورکیا ڕەزامەندی دەردەبڕێت بە ڕەوانەکردنی هێزی تورکی بۆ قەتەڕ


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕازی بووە بە جێبەجێکردنی یاسایەکی پەرلەمان بۆ ناردنی هێزی تورکیا بۆ قەتەڕ ئەوەش وەکو پشتیوانییەک لە دەوحە کە وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییە سیاسیەکانیان لەگەڵدا پچڕاند بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتباریان کرد.

پەرلەمانی تورکیا پڕۆژە یاسایەکییان پەسەند کرد و ئۆفیسی ئەردۆگان ڕازیبوونی لەسەر بڕیارەکە دەربڕی و لە ڕۆژنامە سەرەکییەکاندا بڵاوبۆوە.

سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا پچڕاند بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتباریان کرد کە قەتەڕ سەبارەت بەو تۆمەتانە دەڵێت دوورن لە ڕاستییەوە.

قەتەڕ بەڵێنیدا سەربکەوێت بەسەر ڕەوشەکەدا و وتی ئامادە نیە واز لە سیاسەتەکانی دەرەوەی خۆی بێنێت بۆ چارەسەرکردنی گەورەترین ناکۆکی سیاسی لە ناوچەکەدا.

هەروەها ئەردۆگان ڕازی بووە لەسەر ڕێکەوتنێکی تریش لەنێوان تورکیا و قەتەڕدا سەبارەت بە هاریکاری سەربازی و ڕاهێنانی سەربازی، هەروەها تورکیا بەڵێنیدا خۆراک و ئاو بۆ قەتەڕ دابین بکات.

ئەردۆگان وتی واز هێنان لە قەتەڕ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و وتیشی ئەنقەرە هەرچی لەتوانادا بێت دەیکات بۆ کۆتایی هێنان بەو ناکۆکییانە.

شایەنی باسە تورکیا پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ قەتەڕ و کۆمەڵێک وڵاتی کەنداوی تردا و هەریەک لە تورکیا و قەتەڕ پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆ یارمەتیدانی ئیخوان موسلیمینی میسڕ و یارمەتی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنیان داوە.

بەڵام پڕیارە باسی لەوە نەکردووە کە تورکیا چەند سەرباز دەنێرێت و کەی دەیان نێرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG