Accessibility links

تورکیا 29 کەس دەستگیر دەکات بەهۆی پەیوەندییانەوە بە ڕێکخراوی داعشەوە


دەزگای فەڕمی هەواڵی تورکیا وتی پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ لە ئەنقەرە 29 کەسیان دەستگیرکردووە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت سەر بە ڕێکخراوی داعش بن لە ئەرکێکی نوێدا دوای دەستگیرکردنی 120 گومانلێکراو لە وڵاتەکەدا وەکو ڕێوشوێنێکی ئاسایش پێش ئاهەنگەکانی ساڵی نوێ.

دەزگای هەواڵی ئەنادۆڵ ئاماژەی بەوەدا نزیکەی 500 پۆلیس بەشداریان کردووە لە ئەرکەکاندا لە پایتەختی وڵاتەکە و زۆربەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بیانین.

وتیشی دادوەران فەرمانی دەستگیرکردنی 46 کەسیان داوە و ئەو کەلوپەلانەی لە ئەرکەکاندا دەستیان بەسەردا گیراوە ئاماژە بەوە دەدەن کە هەندێک لە گومانلێکراوەکان خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەنجامدا هێرشی تیرۆریستی لەمیانەی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێدا.

جێی ئاماژەیە لە میانەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی 2017 دا لە یانەیەکی شەوانە لە ئیستەنبوڵی تورکیا پیاوێک بە چەکێک 39 کەسی کوشت لەنێویاندا تورک و گەشتیارانی تێدابوو کە لە وڵاتانی عەرەبی و هیندستان و کەنەداوە هاتبوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG