Accessibility links

گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە


ناوچه‌ی سیده‌کان
ناوچه‌ی سیده‌کان

شەڕ و كێشە و ئاڵۆزیەكانی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە و توركیا هه‌روا لە ناوچەكانی ژێر دەسهەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر و توندتر دەبێت كە بەو هۆیەوە چەندین كەسی سڤیل دەبنە قوربانی وبریندار دەبن.

هاوار هەركی، سەرپەرشتیاری ئۆفیسی هەولێری تۆری رێکخراوە مەدەنیەكانی سۆران، لەبارەی ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەی دەڤەرەكە و ژیانی گوندنشینانی ناوچە سنووریەكان بە دەنگی ئەمەریكا دەڵێت:

"ئەو خەڵكە زور بە سەختی ژیان دەكەن ناكرێت گوندەكانیان جێبهێڵن و بێنە ناو سۆران؛ ئەوان شوێن و ڕێگایان هەمووی لەو ناوچانەیە لە ژیانیكی زورسەخت و ناخۆشدان."

ناوبراو دەڵێت ئه‌وان " وەكو رێكخراوە مەدەنیەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و چاڵاكوانان ئامادەن پڕۆژە یاسایەك بنووسنەوە بەڵام بە مەرجێك بیدەن بە سەرجەم فڕاكسیۆنە جیاوازەكانی نێو پەرلەمان كە كاری جدی لەسەر بكرێت بۆ ئەو گوند نشینانەی لای سیدەكان و چومان و باڵەكایەتی و ئەو ناوچانە تا كاری باشیان بۆ بكرێت بۆ ئەوەی چیتر لە لایەن دراوسێكانمانەوە بە توپبارانكردن ئەو خەڵكە سڤیلە نەكرێتە ئارمانج."

لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزیە بەردەوامەكانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان لە نێوان پەكەكە و توركیا ، دكتۆرە ڤالا فەرین سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەناوی گشت ئه‌ندامانی پەرلەمانی كوردستانەوە لە دانیشتنێكی پەرلەماندا ئیدانەی توپبارانكردنی ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئیدانەی كۆشتن و برینداركردنی خەڵكی سڤیل دەكات و داوا لە گشت دامەزراوە دەستوریەكانی عێراقی فیدرال دەكات که‌ بە پێی دەستوری كۆماری عێراقی فیدرالی ساڵی 2005 پارێزگاریكردن و پاراستنی ناوچە سنووریەكان دەخرێتە ئەستۆی ئەوان كە بە ئەركی خویان هەڵبستن لە پارێزگاریكردنی ناوچە سنووریەكان و لە پاراستنی خەڵكی سڤیل و هەروەها لە قەرەبوكردنەوەی ئەو زەرەر و زیانانەی كە بەر بە خەڵكی سڤیل دەكەوێت لەو ناوچانە.

شایەنی باسە ڕەز و باغ و زەویەكانی چەندین گوندی ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان ساڵانە بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەی ناوچەكەوە دەسوتێن و خەڵكەكە ڕووبەڕووی زیانی زوری مادی و گیانی دەبنەوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:31 0:00

XS
SM
MD
LG