شه‌ڕ له نێوان حکومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان به‌رده‌وامه و له نوێترین رووداودا ڕۆژی چوارشه‌مه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له سه‌ر ڕێگای کاروانێکی سه‌ربازی له‌شکری تورکیا له پارێزگای سێرت بوه‌ته هۆی کوژرانی 9 سه‌رباز.
له هه‌مان کاتدا، ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند که هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پاڕلمان به هۆی پێک نه‌گه‌یشتنی حیزبه‌کان بۆ پێک هێنانی حکومه‌تی هاوبه‌ش له یه‌کی مانگی 11 دا دووباره ده‌کرێته‌وه.
چاودێرانی سیاسی باوه‌ڕیان وایه پارتی داد و گه‌شه‌سه‌ندن سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ده‌نگی کۆمه‌ڵێک له تورکه‌کانی نه‌ته‌وه‌په‌رست بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له ئه‌و خه‌ڵکه‌ش پێشتر ده‌نگیان پێداوه به هۆی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ ئاماده نین دووباره ده‌نگ به ئه‌و پارته بده‌ن.
نیما بازوڵلاهی، ڕۆژنامه‌وانی کورد له ئاڵمان ده‌ڵێت که قه‌یرانی شه‌ڕی پێ کێ کا و تورکیا داوێنی هه‌ر دوو پارتی ئه‌ردۆغان و ده‌میرتاش ده‌گرێت و که‌س ناتوانێت پێش بینی بکات ئاکامی هه‌ڵبژاردنی یه‌کی مانگی 11 چی ده‌بێت.