یاسادانه‌رانی تورک دوای هه‌ڵبژاردنی مانگی ڕابردوو که تێیدا ده‌سه‌ڵاتی زۆر به سه‌رۆکایه‌تی ده‌دات سویندی ئه‌ندامه‌تی دران.
شه‌ش سه‌د ئه‌ندام پارلمان سه‌ر به پێنج پارتی سیاسی شه‌مه له ئانکارا سوێنددران. له نێویان دا 295 یاسادانه‌ری پارتی داد و گه‌شه پێدان و 49 ئه‌ندامی پارتی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه په‌رستن.
یاسادانه‌رانی ئوپوزسیۆن پارتی عیلمانی کۆماری خه‌ڵک، پارتی دیمۆکڕاتیکی گه‌ڵ و پارتێكی تره.
سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا له سیستمی پاڕلمانی را بۆ به‌ڕێوبه‌ری سه‌رۆکایه‌تی ده‌چێت، که تێیدا ئافیسی سه‌رۆک وه‌زیری هه‌ڵده‌وه‌شێت و به‌رپرسایه‌تییه‌کانی پاڕلمان ده‌گۆڕێت. ڕه‌خنه‌گران ده‌ترسن که ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر له ده‌ست که‌سێک، واتا ئه‌ردۆغان دا کۆده‌بێته‌وه. ئێستا که ئه‌و سه‌رۆکی حکومه‌ته، وه‌زیران، جێگره‌کانی سه‌رۆک و هه‌ره به‌رپرسانی باڵا ده‌ست نیشان ده‌کات؛ بۆدجه ئاماده ده‌کات و بڕیار له سه‌ر ڕێبازه‌کانی ئاشتی ده‌گرێت.
له ژێر سیستمی نوێێدا ژماره‌ی نوێنه‌رانی پاڕلمان 50 که‌س زیادی کردووه. یاساکانی ڕه‌وتی پاڕلمان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه بودجه‌ی پێشنیارکراوی سه‌رۆک یان پشت راست بکات یان په‌سندی نه‌کات. پاڕلمان ده‌توانیت دۆخی ته‌نگه‌تاوی یان که‌م بکاته‌وه، به‌رفره‌وانی بکات یان هه‌ڵیوه‌شێنێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و فه‌رمانانه‌ی سه‌رۆکیش که له ماوه‌ی قانوونی ته‌نگه‌تاوی دا به‌کارهاتوون ده‌بێت له ماوه‌ی 90 رۆژدا په‌سند بکرێن یان کاریگه‌ری یاساییان نامێنێت.