Accessibility links

وەزارەتی بەرگری تورکیا: کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی 3 سەربازی دیکە لە سوریا


وەزارەتی بەرگری تورکیا وتی بەهۆی هێرشێکەوە بۆ سەر شوێنێکی چاودێری لە پارێزگای ئیدلبی سوریا کە سەربازانی تورکی تیادا جێگیرن سەربازێک کوژراو و سێ سەربازی دیکە برینداربوون. ئاماژەشی بەوەدا هێرشەکە بە هاوەن و بۆردومانکردن ئەنجامدراوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند هێرشەکە لەو شوێنانەوە بووە کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی حکومەتی سوریادان و ئاماژەشی بەوەدا ئەو هێرشە لە ئەنقەست بووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت بریندارەکان گواستراونەتەوە و ئێستا چارەسەریان بۆ دەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG